شاندێكی‌ باڵای‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشته‌ سلێمانی‌

شاندێكی‌ باڵای‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشته‌ سلێمانی‌
شاندێكی‌ باڵای‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ شیعه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ عه‌ممار حه‌كیم كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته‌ سلێمانی‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی‌ سیاسی و تاوتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ نیشتیمانی‌.

شانده‌كه‌ سه‌ره‌تا سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ كرد له‌سلێمانی‌ و له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ له‌كۆبونه‌وه‌دایه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت شانده‌كه‌ سه‌ردانی‌ چه‌ند لایه‌نێكی‌ دیكه‌ بكات.

چواری‌ ئه‌م مانگه‌ وه‌فده‌كه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ و به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه‌و تێیدا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداو پڕۆژه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ نیشتیمانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیمه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو.

مانگی ئابی رابردوو عەممار حەكیم-ی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عیراقی پرۆژەیەكی بۆ چارەسەری نیشتمانی لەعیراق خستە روو كە تیایدا گوزارشتكراوە لە عیراقێكی یەكگرتوو و تەبایی نێوان لایەنەكان ، پرۆژەكەش كۆمەڵێك خاڵ و بڕگەی لەخۆگرتووە.

فازڵ میرانی‌ سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دوای كۆبونەوەكه‌ رایگەیاند "وەك جاران بەشەرمەوە باسی سەربەخۆیی كوردستانمان نەكرد، ئەوانیش وەك جاران پەنجەیان نەكردە گوێیان تا گوێمان لێ رانەگرن".

هه‌روه‌ها عەلی عەلاق ئەندامی وەفدی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردبوو، لە كۆبونەوەكەدا باسیان لەو گرفتانە كردووە كەلەنێوان هەولێر وبەغداددا هەیە، "هەوڵماندا بۆ دۆزینەوەی زەمینەیەكی لەبار بۆ ئەوەی گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە سازبكەین، پرۆژەكەشمان كە چارەسەری نیشتمانییە و بۆ سەرجەم پرسەكان خراوەتە روو بۆ ئەوەی سیستمێكی نوێی و فەرمانڕەوایی لەعیراقدا بێتە دی".






خةندان
Top