نهێنییەکی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەبێت

نهێنییەکی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەبێت
ماڵپەڕێکی ئەمریکی نهێییەک لەبارەی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات.



ماڵپەڕی (میلیتاری تایمز)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەزاران بۆردومانیان لە وڵاتانی عێراق، سووریا و ئەفغانستان ئەنجام داوە.



هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، سوپای ئەمریکا هەزاران بۆردومانی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی بڵاو نەکردووەتەوە، کە کراوەنەتە سەر پێگە و بنکەی توندڕەوان لەو سێ وڵاتەدا.



سوپای ئەمریکا ماوە ماوە ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش و قاعیدە بڵاو دەکاتەوە و ئەو ماڵپەڕەش لە زاری سەرچاوەکانی باس لەوە دەکات، کە هەزاران بۆردومان ئاشکرا نەکراون.




باسنيوز
Top