چه‌ند ڕۆژی دابێ، حكوومه‌ت وه‌ڵامی پڕۆژەكەی ئەنجوومەنی هەولێر دەداتەوە

چه‌ند ڕۆژی دابێ، حكوومه‌ت وه‌ڵامی پڕۆژەكەی ئەنجوومەنی هەولێر دەداتەوە
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەكەی یەكەمی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرابوو، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە و ئەوان كاری لەسەر دەكەن، چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی چەند رۆژی دابێ وەڵامێك هەبێت.

(عەلی ڕەشید) سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پڕۆژەكەی یەكەمی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرابوو، دیاره‌ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە و ئەوان كاری لەسەر دەكەن، خۆی ئەو پڕۆژە هیی ئەوە نییە یەكسەر جواب بدرێتەوە، یان نەدرێتەوە، چونكە وردەكاریی زۆری تێدایە، هه‌ڵبه‌ت هەماهەنگی لە نێوان بانكەكان و فەرمانگەكانی تێدایە، ئەوەیش پێویستی بە ڕاوێژكاری زۆر تایبەت هەیە تا كاری لەسەر بكەن، بەڵام دەكرێت لە ماوەی چەند رۆژی دابێ وەڵامێك هەبێت و، ده‌رده‌كه‌وێ وەزارەتی دارایی چۆن كار لەسەر دەكات. ئینجا پڕۆژەكەی دیكەی سێ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و نوێنەری پارێزگای هەڵەبجە، ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و لەژێر دیراسەدایە، چونكە هەر دوو پڕۆژەكە تەواوكەری یەكدینە.''

(ڕه‌شید) باوه‌ڕی وایه‌ پڕۆژەكە ئەنجامێكی باشی دەبێت بۆ بوژانەوه‌ی ئابووریی هەرێمی كوردستان و گوتی، ''بە تەئكید هەموو ئەو بڕەپارەی فەرمانبەران كاش وەریدەگرن، دەكەوێتە بازاڕ و ناگەڕێتەوە بۆ خزمەتگوزارییەكانی حكوومەت، بەڵكو لە قەرزەكانی خۆیان ئەو ڕسومات و قەرزانە دەدەن، ئەوەیش لە بەرژەوەندیی حكوومەت و پاڵپشتییەكی باشی فەرمانبەرانە".
kdp-
Top