ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردوویه‌تی به هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كراوه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5 شووباتی 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی لیسته‌ر سیتی، هێنریك میختاریان له خوله‌كی 42 شه‌یتانه سووره‌كانی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 44 ئیبراهیمۆڤیچ ئه‌نجامه‌كه‌ی دوو هێنده لێ‌كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌میش، خوان ماتای ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی له خوله‌كی 49 گۆڵی سێیه‌می بۆ مان یونایت تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵی بێ‌وڵام به‌سوودی شه‌یتانه سووره‌كان كۆتایی هات.
ئاماره‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ مانچێسته‌ر یونایتد به 45 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه، زیاتر 4 هه‌فته شه‌یتانه سووره‌كان له خانه‌ی شه‌شه‌م نهجوولاون.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد له دوایین 15 یاری خۆی، 8 سه‌ركه‌وتن و 7 یه‌كسانبوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا درێژترین زنجیره‌ی بێشكسته له‌م وه‌رزه، نزیكترین ركابه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد، یانه‌ی بارسێلۆنایه كه 14 یارییه نه‌دۆڕاوه، له پله‌ی سێیه‌میش یانه‌ی ناپۆلی دێت كه 12 یارییه له‌سه‌ریه‌ك نه‌دۆڕاوه.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد له‌م وه‌رزه، 7 سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد، له كاتێكدا مان یوو به درێژایی وه‌رزی رابردوو ته‌نیا 7 یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بردبووه‌وه.
ـ یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له 2017 له پرێمه‌رلیگ هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردووه.
ـ هێنریك میختاریانی هێرشبه‌ری ئه‌رمینی به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، به ته‌مه‌نترین یاریزانی پرێمه‌رلیگه كه له‌م وه‌رزه‌دا 15 گۆڵی تۆمار كرد بێت.
ـ خوان ماتا له‌وه‌ته‌ی له 2011ـه‌وه هاتۆته پرێمه‌رلیگ، بووه خاوه‌نی 43 گۆڵ و 41 ئه‌سیست.
k24-
