میرانی: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا به ڕاشكاوانه بابه‌تی سه‌ربه‌خۆییمان خسته به‌رباس
پاش كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز درا و تێیدا (فازڵ میرانی) ڕایگه‌یاند، گفتوگۆكان له‌باره‌ی سازشی نیشتیمانی ئه‌نجام درا، گفتوگۆكان برایانه بوو، گه‌یشتین به‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی سیاسی و حكوومی پێك بێبین، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به هاوبه‌شی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیدا بكات. قسه‌مان له‌سه‌ر فیدراڵییه‌ت یان كۆنفیدراڵی كرد.
هه‌روه‌ها باسی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆییمان كرد، هه‌ڵبه‌ت ده‌ستپێكێكی باشه كه ئێمه به‌بێ شه‌رم باسمان له پرسی جیابوونه‌وه بڕیاردان له مافی چاره‌نووس كرد و، ئه‌وانیش پێچه‌وانه‌ی پێشوو، به باشی گوێیان بۆ گرتین.''
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌دا هه‌روه‌ها گوتی، ''پێكهاته‌كان گوزارشتیان له ڕای خۆیان كرد، گه‌یشتین به‌وه‌ی دوو لیژنه دروست بكه‌ینه‌وه و شاندی خۆمان بۆ به‌غدا بنێرین.
هه‌ڵبه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بێته نێو شانده‌كه‌وه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ برایانی به‌غدا ئه‌م پرسه تاوتوو بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه و گفتوگۆكان هه‌م نه‌فه‌سی درێژ و هه‌میش كاتی ده‌وێ.''
(فازل میرانی) جه‌ختی كرده‌وه ''ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه و به هاوبه‌شی عێراقمان دروست كرده‌وه، بۆیه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بیر له چاره‌نووسی خۆمان بكه‌ین و لێره بمێنینه‌وه یاخوود جیا ببینه‌وه.''
لایه خۆیانه‌وه نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتیمانی رایگه‌یاند، ''پرسی چاره‌ی نیشتیمانیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا خسته به‌ر باسه‌وه، گفتوگۆكانمان برایانه بوو و، هه‌وڵمان بۆ چاره‌ی ئه‌و دۆخه‌یه كه عێراق تێیدا ده‌ژی و، خواستمان ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌ی چاره‌ی نیشتیمانی له گفتوگۆی جیددیدا بخه‌ینه به‌ر باسه‌وه.''
راشیگه‌یاند، دیاره هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی پڕۆژه‌ی هه‌یه و پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردووه، خاڵه ناكۆكه‌كانی خستووه‌ته ڕوو. ئینجا مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پڕۆژه‌ی دیكه هه‌بوون، به هه‌موومان داهاتوویێكی ابشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌دی بێنین.''
هاوكات عەلی عەلاق، سەركردە لە هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراقی رایگەیاند "پێویستمان بە تێڕوانینی نوێ هەیە و بە سنگی فراوانەوە گوێمان بۆ رەخنە و پێشنیازەکان گرت". باسی لەوەش كرد لە كۆبوونەوەكەدا باسی پرسی ئاشتەوایی و سازشی نیشتمانی کردووە.
راشیگه‌یاند، دیاره هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی پڕۆژه‌ی هه‌یه و پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردووه، خاڵه ناكۆكه‌كانی خستووه‌ته ڕوو. ئینجا مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پڕۆژه‌ی دیكه هه‌بوون، به هه‌موومان داهاتوویێكی ابشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌دی بێنین.''
كۆتایی مانگی 8 ی 2016، عەممار حەكیم پڕۆژەیەكی بەناوی چارەسەری نیشتمانیی لە عێراقدا خستەڕوو، پڕۆژەكە باسی یەكگرتوویی عێراق و پێكەوەژیانی لایەنەكان دەكات و ئامانج لێی ئامادەسازییە بۆ قۆناخەكانی دوای شەڕی داعش، لە كۆمەڵێك خاڵ و بڕگە پێكهاتووە و ئەرك و رۆڵی نەتەوە و پێكهاتەكانی دیاری كردووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەم پڕۆژەیە خرایە بەردەم حیزبە كوردستانییەكان.
تێزانین عەممار حەكیم و شاندێكی یاوەری رۆژی شەممە گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا، یەكەم كۆبوونەوەشیان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، پاشان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوە.
payamner -
