سپۆتنیک: بریندارانی پێشمەرگە لە ڕووسیا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی، ٣ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کە لە شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش بەسەختی بریندار ببوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ڕووسیا کراون و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە خراونەتە ژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، حکومەتی ڕووسیا ئامادەیی ولاتەکەی دەربڕیوە بۆ هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چارەسەری بریندارەکانی شەڕی داعش.
payamner -
