پەرلەمانتارێکی کورد: عێراقی یەکگرتوو بە کردار نەماوە
"بەنگین مزوری" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "لێک نزیک بوونەوەی ھەرێم و بەغدا کارێکی باشە و لە بەرژوەندی ھەردوولا دایە، بەڵام بەغدا ناتوانی ئەو مافە لە ھەرێمی کوردستان وەربگرێت کە ئەویش سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانە، چونکە ھەرێمی کوردستان بەپێی دەستور مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات."
بەنگین مزوری گوتی: ھاوپەیمانی نیشتمانی کە لە پرۆژەکەی خۆیدا باس لەوە دەکات پێویستە یەکپارچەیی خاکی عێراق پارێزراو بێت و دابەش نەبێت، ئەمە دەمێکە کراوە، چونکە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢وە لە عێراق جیابۆتەوە و وەکو ھەرێمێک کاری خۆی دەکات و لەئێستادا ناوچە سونیەکانی لەدەستی داعش دان، بۆیە ئەوەی ماوە تەنھا باشوری عێراقە.
مزووری زیاتر گوتی: "یەکپارچەیی عێراق تەنھا بەناو ماوە و لە واقع و کرداردا عێراقی یەکگرتوو نەماوە و دابەش بووە."
payamner -
