شەقامی ١٢٠مەتریی هەولێر به فەرمی کرایەوه
لەم رێوڕەسمەدا هەریەکه له وەزیری شارەوانی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتەیەکیان پێشکەش کرد.
لە وتەکەی خۆیدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەم کۆمپانیایانەی کرد له لەم قەیرانی داراییەدا و له بری بردنی سەرمایه بۆ دەرەوه، سەرمایەی خۆیان لەم پرۆژەیەدا بەگەڕ خست.
شەقامی ١٢٠مەتریی هەولێر نزیکەی ٤٠کیلۆمەتره و سێ قۆناغی هەیه، قۆناغێک له جادەی کەرکووکەوه بۆ جادەی مووسڵ و قۆناغی دووەمیش له جادەی مووسڵەوه بۆ جادەی شەقڵاوه و قۆناغی سێیەمیش له جادەی شەقڵاوه تاکو دەگاتەوه جادەی کەرکووک.
ئێستا قۆناغی یەکەم و دووەمی تەواو بووه و قۆناغی سێیەمیش که له جادەی شەقڵاوه تاکو جادەی کەرکووکه، خەریکه کاری لەسەر دەکرێت.
payamner -
