دەزگای خێرخوازیی بارزانی به چەندین تۆن دەرمان و پێداویستی زستانه بۆ قوتابخانەکان یارمەتیی گەیانده ئاوارەکان
رێکەوتی ٥/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٧ تەن دەرمان و دەرزی کوتانی منداڵانیان بۆ نەخۆشخانەکان دابینکرد.
جێگای ئاماژەیە دەرمانەکان پێکھاتبوون لە دەرزی کوتانی نەخۆشیەکانی (ڤایرۆسی کەبەدی، نکاف و ئیفلیجی منداڵان).
دابینکردنی جلوبەرگی زستانە بۆ ٦٢٧ منداڵی ئاوارە
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی رێکخراوی unicef بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی منداڵانی ئاوارە و پەنابەران، جلوبەرگی زستانەی بۆ ٦٧٢ منداڵ دابینکرد.
رێکەوتی ٢/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەشێکی سارددا و لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا بەھەماھەنگی unicef جلوبەرگی پێویستی بۆ ٦٧٢ منداڵ لە کەمپی قەیماوا دابەشکرد.
منداڵان قوربانیانی سەرەکی شەر و ئاڵۆزییەکانن و رێژەیەکی بەرچاوی ئاوارە و پەنابەران پێک دەھێنن. دەزگای خێرخوازیی بارزانیش بە ھەماھەنگی ناوەند و رێکخراوە جیھانییەکان بەشێکی پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکات.
پێداویستی خوێندن و سۆپا بۆ قوتابخانەی خانکێ دابینکرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی رێکخراوی سەلامی ھۆڵەندی بە مەبەستی ھاوکاری کردنی قوتابیانی ئاوارەکان، پێدوایستی خوێندنیان بۆ قوتابیانی قوتابخانەی خانکێ م١ی ئاوارەکان دابینکرد.
رێکەوتی ٥/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی ھاوکارییەکانی بۆ قوتابیان، لە چالاکییەکی خێرخوازیدا سۆبەی بۆ ھۆڵەکانی خوێندنی قوتابخانەی خانکێ م١ دابینکرد.
خێگای ئاماژەیە ھەر لەو رۆژەدا پێداویستی خوێندن بۆ سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکە دابەشکرا.
١٠٨ خێزان و ٥٦٠ ئاوارە روویان لە کەمپی نێگزلی کردووە
لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا ١٠٨ خێزان و ٥٦٠ کەسی ئاوارە لە کەمپی نێگزلی جێگیرکراون و دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی گەرمی بۆ دابینکردوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ بەردەوامی ھاتنی ئاوارەکان بۆ سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان رۆژانە ھاوکاری جۆراوجۆریان پێشکەش دەکات، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا خواردنی گەرمی پێشکەشی ١٠٨ خێزان و ٥٦٠ ئاوارەی کەمپی نێرگزلی کردووە.
ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپی نێزگزلی گەیشتووەتە ١٤٩٠ خێزان و ٧٣٩٥ ئاوارە.
payamner -
