وەجبەی یەکەمی ھێزەکەی رۆژئاوای کوردستان دەستی بەمەشق وراھێنان کردووە ووەجبەی دووەمیش ئامادەیە

وەجبەی یەکەمی ھێزەکەی رۆژئاوای کوردستان دەستی بەمەشق وراھێنان کردووە ووەجبەی دووەمیش ئامادەیە
سەرچاوەیەک لە ئەنەکەسە ئاشکرایکرد، لەو ھێزەی بڕیارە بۆ رۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت وەجبەی یەکەم دەستیان بە مەشق و راھێنان کردووە و وەجبەی دوەمیش ئامادەیە و ئەمەریکاش مەشق و راھێنانیان پێدەکات.

ئەو سەرچاوەیە کە پێی باش نەبوو ناوی ببرێت رایگەیاند: "ناونووسکردن بۆ دروستکردنی ھێزێکی ١٠ھەزار کەسی بۆ رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و خەڵکێکی زۆر باش پێشوازی لێدەکات و خۆی ناونووس دەکات و لەئێستادا وەجبەی یەکەم کە ژمارەیان ھەزار کەسە لە پێشخابوور دەستیان کردووە بە مەشق و راھێنان."

ئەو سەرچاوەیە گوتی: وەجبەی دووەمیش ئامادەیە و کاری ناونووسکردنیان تەواو بووە و دوای وەجبەی یەکەم ئەوانیش دەست بەمەشق و راھێنان دەکەن.

ھەروەھا ڕوونیشی کردەوە، ئەمەریکا خۆی مەشق و راھێنان بەو پێشمەرگانە دەکات و پشتگیریان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا چەند ھەزار کەسێک ناوی خۆی نووسیووە بۆ ئەوەی بچێتە ریزی ئەو ھێزەوە و ناونووسکردنیش بەردەوام دەبێت و وادەیەکی دیاریکراو نیە بۆ ناونووسکردن.

دروست کردنی ئەو ھێزە بە ھاوکاری ھاوپەیمانانە و خۆیان پێداویستیان بۆ دابین دەکەن و گەڕانەوەشیان بۆ رۆژئاوای کوردستان لەژێر چاودێری ھاوپەیمانان دەبێت.














ZNA

Top