لێکۆڵینەوە لە ھاتنی تیمێکی ئێرانی بۆ گەرمیان دەکرێت و گومان دەکرێت بۆ بردنی شوێنەوار بێ
شەھاب حاجی ئەحمەد، بەڕێوەبەری قایمقامیەتی قەزای کەلار ڕاگەیاند: دوای ئەوەی زانیمان تیمێکی ئێرانی ھاتوونەتە گوندێکی نزیک ڕِووباری سیروان کە گوندی (تەپەگاور)ە، بە بیانووی گەڕان بە دوای ڕووفاتی سەربازی ئێرانی سەردەمی شەڕی عێراق-ئێران، تا ھۆکاری ڕاستی ھاتنی ئەو تیمە بزانین، دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە".
گوتیشی: "تیمە ئێرانییەکە تیمێکی ئەمنیی پاسەوانییان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە کردووە، تا ئیستاش وەڵامیکی ئەوتۆمان دەست نەکەوتووە".
شوکر محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە ڕاگەیاند: "ئاگاداری ھاتنی ئەو تیمە ئێرانییە بۆ ناوچەکەمان نین، ناشزانین ھۆکاری ھاتنیان چییە".
بەپێی زانیارییەکان دانیشتوانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، ئەو تیمە بۆ گەڕانە بەدوای شوێنەواردا ھاتوونەتە ناوچەکەیان، چونکە پێشتر شەڕ لەو ناوچەیەدا ڕووی نەداوە.
باسنیوز
