ئایدن مەعرووف: بۆ ئازادكردنهوهی تەلەعفەر دهبێ ڕێككهوتن ههبێ
(ئایدن مەعرووف) سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە لە رۆژانی دابێ ئۆپەڕاسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكەی تەلەعفەر بەڕێوە بچێت، ئەوەی تا ئێستا ئێمە ئاگادارین وەك توركمان، ئۆپەڕاسیۆنەكە لەلایەن سوپای عێراقەوە بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئەگەر حەشدی شەعبی یان هەر هێزێكی دیكەی چهكدار بە تەنیا تێیدا بەشدار بێت، ئەوا كارێكی هەڵەیە و كاریگەری لەسەر رەوشی قەزای تەلەعفەر دەبێ، چونكە رەوشی تەلەعفەر تایبەتمەندیی خۆی هەیە و ناكرێت تەنیا هێزێك بەشدار بێت لە هێرشەكەدا، بەڵكو هێزی دیكەش بەشدار بن.''
(ئایدن مەعرووف) ئاماژەیشی دا، ''دهبێ حەشدی توركمانی بەشداری لە ئازادكردنەوەی شارۆچكەی تەلەعفەری توركماننشیندا بكەن، ئاخر خەڵكی تەلەعفەر لە دۆخێكی ناهەموار دەژین و پێویستە رێككەوتن لەنێوان گشت پێكهاتەكانی ناوچەكەدا هەبێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان، بەڵام دوای گرتنەوەی قەزای تەلەعفەر، هێزێكی تایبەت هەیە بۆ پاراستنی تەلەعفەر كە لە خهڵكی هەموو پێكهاتەكان پێكهاتووه و مەشق و راهێنانیان پێكراوە.''
kdp-
