زەردەشتییەکان ناڕهزایی دهردهبڕن و سکاڵایش لەسەر مەلاکهی کۆمەڵی ئیسلامی تۆمار دەکەن
گوتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی (مەلا ڕەسووڵ) لە سلێمانی کە هاوکات کادیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە، لە راپۆرتێکی (بی بی سی فارسی)دا، ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو کەسانەی بوونەتە پێڕۆی ئایینی زەردەشت، دەبێت ٣ ڕۆژ مۆڵەتیان پێ بدرێت، ئەگەر گەڕانەوە سەر ئایینی ئیسلام ئەوا زۆر باشە، ئەگینا ئەگەر حوکمێکی شەرعی هەبێت، ''دەبێت لەسێدارە بدرێن''. بەو هۆیەشەوە زەردەشتییەکان نیگەرانییان دەربڕی و بڕیاری تۆمارکردنی سکاڵایان لە دادگا دا.
پێوهست بهم پرسه، (مەریوان نەقشبەندی)، بەڕێوەبەری پەیوەندی لە وەزارەتی ئەوقاف بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سێشهممەی رابردووهوه ئەو چاوپێکەوتنە بڵاو کراوهتەوە، ئاگاداری بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی کراوەتەوە، کە ئەو مامۆستایە بانگ بکرێت و لە زاری خۆیەوە قسەکان وەربگیرێت، چونکە ئەو مامۆستایە لە دەروەی کاری فەرمیی خۆی لێدوانی داوە، ههڵبهت کاری ئێمە لەگەڵ مامۆستایان لە مینبەر و مزگەوتە، خۆی لە دەرەرەوە شتێک دەڵێت ئەوا پێوەندی بەو مامۆستایەوە هەیە، بەڵام سبەی ٥ی مانگ لە لایەن نوێنەری زەردەشتییەکانەوە لە دادگای سلێمانی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت. ههروهها بەرێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بانگی دەکات و قسەکانی خۆی بە کتابێک دەنێردرێت بۆ وەزارەتی ئەوقاف، ئینجا ئەگەر بۆچوونی خۆی بێت ئەگەر لە میدیایەکیش ئەو قسەی کردبێت ئەوا قەبووڵکراو نییە، چونکە وەزارەتی ئەوقاف بەپێی یاسا کار بۆ پێکەوەژیان دەکات".
گوتیشی، زەردەشتییەکان بە فەرمی دەنگیان لەسەر دراوە کە ئاینیێکی رێگەپێدراون لە کوردستان و بەیاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ئەوەشی خستەروو، ''نوێنەری زەردەشتییەکان پێی راگەیاندووم کە بە ڤیدیۆیان لایە ئەو مامۆستای ئایینە هێرش دەکاتە سەر زەردەشتییەکان و، بریارە سبەی لە بەردەم داواکاری گشتیی سلێمانی خۆپیشاندان بکرێت و بدرێتە دادگا.
(مەریوان نەقشبەندی) دەشڵێ: "ئەو مامۆستای ئایینە خۆی دەڵێت کە ئەو ئەندامی دەستەی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە و لەو حزبە بەرپرسیارەتی هەیە، واتا بەرپرسە لە کۆمەڵی ئیسلامی".
kdp-
