نەواف حەسەن: پێشمەرگەی رۆژ دەگەڕێنەوە؛ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ددانی پێدا دەنرێ
(نەواف حەسەن رەشید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''خەڵکێکی زۆر ناوی خۆی نووسیوه تا ببێتە پێشمەرگەی رۆژ و، بڕیاریشە هێزێکی ١٠ هەزار کەسییان بۆ دروست بکرێ.''
(نەواف حەسەن رەشید) گوتیشی، لە ئاستی نێودەوڵەتی کار بۆ چارەکردنی دۆخی سووریا دەکرێ و، لەو چوارچێوەیەشدا ددان بەچەند هێزێک دەنرێ کە یەکێک لەوانە پێشمەرگەی رۆژئاوای کوردستانە.
ئاماژه به كۆبوونهوهیان لهگهڵ سهرۆكی ههرێمی وكردستاندا، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد-سووریا ئاماژەیشی دا، ''(سەرۆک بارزانی) دووپاتی کردووەتەوە کە نابێ ئەو هێزە لە ئێستادا بچێتە رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی شەڕی براکوژی روو نەدات، تا ئەو کاتەی کە رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی دەکرێ و گهرەنتیی نێودەوڵەتی دەبێ، ئەو کاتە پێشمەرگەی رۆژ دەگەڕێتەوە رۆژئاوای کوردستان.''
(نەواف رەشید) دەڵێ، ''هێزی پێشمەرگەی رۆژ لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ددانی پێدادەنرێ و لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێودەوڵەتیش دەگەڕێتەوە رۆژئاوای کوردستان و کاری ئەو هێزەیش پارێزگاریکردن دەبێ لە رۆژئاوای کوردستان و کاریان بە ناوچەکانی دیکەی سووریاوە نابێ.''
kdp-
