مه‌سرور بارزانى: ئێمه‌ بە زۆر کراوین بە عێراقی و بەھۆی عێراقیبوونەوە سزا دراوين

مه‌سرور بارزانى: ئێمه‌ بە زۆر کراوین بە عێراقی و بەھۆی عێراقیبوونەوە سزا دراوين
مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ راگرتنی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق رايگەیاند، کورد باجی عێراقیبوون دەدات و ئێمه‌ بە زۆر کراوین بە عێراقی و بەھۆی عێراقیبوونەوە سزا دراوين.

ئەمە لێدوانی مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانە لەبارەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ راگرتنی پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتیانی عێراق و ٦ وڵاتی دیکەی زۆرینە موسڵمان.

وەک ئاماژەیەک بۆ ھەوڵ و ھەنگاوە بەردەوامەکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان مەسرور بارزانی پێیوایە کورد بە مانەوەی لە عێراق سزادراوە و ئەو ھێزەی زۆرترین قوربانیداوه‌ لە شەڕی تیرۆر و بەوتەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا نزیکترین ھاوپەیمانی ئەمریکایە باجی مانەوەی دەدات لە چوارچێوەی عێراق.

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش بە رۆژنامەی ئەلیکترۆنی بەزفیدی ئەمریکی راگەیاندووە: "پێشمەرگە تاکە ھێزە شەڕی داعش دەکات و ھێشتا لە ھەمان سەنگەر شانبەشانی ئەمریکا شەڕی ھەمان دوژمن دەکەین و پێموانیە شتێکی راست و دروست بێت دەوڵەتێک یان نەتەوەیەک باجی ھەڵەی چەند کەسێک بدات".
k24-
Top