پۆلیسی هه‌ولێر: به‌م نزیكانه‌ زانیاری گرنگ له‌سه‌ر كوژرانی مامۆستاكه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كرێن

پۆلیسی هه‌ولێر: به‌م نزیكانه‌ زانیاری گرنگ له‌سه‌ر كوژرانی مامۆستاكه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كرێن
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، لەسەر كوشتنی مامۆستا مەحموود عوسمان، خاوەن نووسینگەی دراو، کە چوار رۆژ پێش ئێستا کوژرا، سەرەداوی باشیان دەستكەوتووە و "لە داهاتوویەکی نزیكدا زانیاری گرنگ لەو بارەیەوە ئاشكرا دەكەن".



هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بۆ زانینی هۆكاری راستەقینەی كوشتنی مەحموود عوسمان، كە هاوكات مامۆستای ئایینی بووە، بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی "لەبەر گەیشتن بە ئەنجام، جارێ‌ هیچ بڵاناکەنەوە، بەڵام سەرەداوی باشمان دەستكەوتووە. كەی لێكۆڵینەوەكان تەواو بوون، ئەو زانیارییانە بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەین".

كاژێر 10:30 خولەكی شەوی سێشەممە 31-1-2017 مامۆستا مەحموود عوسمان، خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو و گوتارخوێن و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی سلێمان محەممەد لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی منارەی شاری هەولێر كوژرا
payamner-
Top