بەپرسێكی پێشووی گۆڕان: باشتر وایە پارتیی ویەکێتی حوكمڕان بن وھێزەکانی دیکەش ببنە ئۆپۆزسیۆنێکی ئیجابی

بەپرسێكی پێشووی گۆڕان: باشتر وایە پارتیی ویەکێتی حوكمڕان بن وھێزەکانی دیکەش ببنە ئۆپۆزسیۆنێکی ئیجابی
بەرپرسی پێشووی ژووری پەیوەندیە سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆران گوتی، پارتیی ویەکێتی دووھێزن بەدیفاکتۆ حوکمرانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە بەلەیەکنزیکبوونەوەی ئەو دوو ھێزە یەکپارچەی کوردستان دەپارێزرێت و سەقامگیری سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی بۆ ھەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە.

بەرپرسی پێشووی پێشووی ژووری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆران وئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئێستای پارتیی دیموکراتی کوردستان د.محەمەد حاجی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" گرەنتی ئەمن وئاسایش وسەقامگیری سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی لەھەرێمی کوردستان رێککەوتنی نێوان پارتیی دیموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، هەروەك پێشتر لەرێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتیی ویەکێتی لەدوای چەند ساڵ سەقامگیریەکی زۆر باشی سیاسی وئابوری ولەڕووی سایکۆلۆژی لەھەرێم ھاتە ئاراوە .

د.محەمەد حاجی گوتیشی: لەدوای ھاتنی ئۆپۆزسیۆن وھەڵبژاردنەکانی دوای ٢٠١٣ وپێکھێنانی حکومەتی بنکە فراوان ئەو ئەمن وسەقامگیریە لەھەرێم نەما، بۆیە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی نێوان یەکێتی وپارتیی گرنگە، تێروانینێک ھەیە کە ئەو دوو حزبە وەکو دووھێز خاوەن چەک وپێگەی بەھێزی بەمێژینەیان ھەیە، ئەم رێککەوتنە جارێکی دیکە ئەو ئەمن وسەقامگیریە دەگەرێنێتەوە.

بەرپرسی پێشووی پێشووی ژووری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆران ڕوونیشی کردەوە: پارتیی دیموکراتی کوردستان، دەستپێشخەر بووە، بۆئەوەی جارێکی دیکە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی بکرێتەوە، دیارە یەکێتی یاخود رەوتێكی بەھێزی ناو یەکێتی لەگەڵ ئەوەیە ئەو رێککەوتنە بکرێت، بۆیە زۆر گرنگە رێککەوتنی ستراتیژی دابرێژرێتەوە یاخود رێککەوتنی دیکە بکرێت زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی ئەو ئەمن وئاسایشە بگەرێتەوە.

حاجی ئاماژەی بەوەشدا: پارتیی ویەکێتی ھەستیان بەوەکردووە کە رێککەوتنی ھەردوولا گەرەنتی دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتییە .

ئەوەشی خستەروو: لەیەکدوورکەوتنەوەی ھەردوولا کاریگەری خراپی بۆ سەر دۆخی سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی کوردستان ھەبووە، ھەردوولا بەدیفاکتۆ حوکمرانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، تەنھا بەلەیەکنزیکبوونەوەی ئەو دوو ھێزە یەکپارچەی ھەرێم دەپارێزرێت وئەمن وئاسایش بۆ ھەرێم دەگەرێتەوە، بۆیە باشتر وایە شێوازی حوکمرانی بەوشێوەیە بێت کە پارتیی ویەکێتی دەیکەن وھێزەکانی دیکەش ببنە ئۆپۆزسیۆنێکی ئیجابی .
payamner-
Top