پەرلەمانتارێكی كورد: ئەگەر ھەرێم نەوت بدات بە بەغدا پارەكەی بەدوو قۆناغ دەگات
حاکم سەرحان سلێڤانەیی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" بڕواناکەم بەغدا بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات، لەبەر ئەوەی بەغدا داوا لەھەرێمی کوردستان دەکات نەوتیان بکڕێت، بەوجۆرەش باشترە ھەرێمی کوردستان لەسەر سیاسەتی ئێستای خۆی بەردەوام بێت ونەوتی خۆی راستەوخۆ بفرۆشێت، چونکە جیاوازی نییە ھەرێم نەوتی خۆی بفرۆشێتە عێراق یاخود ھەر وڵاتێکی دیکە، بەڵکو بفرۆشێتە وڵاتان زیاتر پارەی دەست دەکەوێت.
حاکم سەرحان سلێڤانەیی گوتیشی: ھەرێمی کوردستان دەیەوێت نەوتی خۆی رادەستی بەغدا بکات وئەوانیش لەبەرامبەردا بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان ١٧%ی رەوانە بکەن، نەک نەوتی ھەرێمی کوردستان بکڕن ووەکو وڵاتێکی جیا مامەڵەی لەگەڵ بکەن.
سلێڤانەیی ڕوونیشی کردەوە: ئەگەر ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی بفرۆشێتە بەغدا ئەوکاتە پارەی داھاتی نەوت درنگتر دەگاتە ھەرێم، چونکە دەبێتە دوو قۆناغ بۆ گەیشتنی پارەکە، بەڵام بەشێوەی راستەوخۆ باشترە، چونکە ئەوکات بەقۆناغێک پارەکە دەگات.
xandan -
