فەرماندەیەکی پێشمەرگە: خەڵکی حەویجە پێیان خۆش نییە حەشدی شەعبی بەشداری لەرزگارکردنی شارەکەیان بکات
بارزان ئەحمەد بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەکات ھێزێکی حەشدی شەعبی ھاتووە بۆ سنورەکە بۆ لای ئێمە، راست نییە و ھیچ ھێزێک نەھاتووە، رێگەش بەھێزی حەشدی شەعبی نادەین بێتە سنوری ئێمە بۆ ئەوەی ھێرشی سەر حەویجە بکات.
بارزان ئەحمەد گوتیشی: تاوەکو ئێستا ھیچ رێککەوتنێک لەسەر رزگاركردنی حەویجە نەکراوە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەشداری دەکات وگەر رێگەی پێبدرێت بەتەنھا دەتوانی ئەو شارۆچکەیە رزگار بکات، بەڵام حەشدی شەعبی دەیەوێت بەشداری بکات بۆ ئەوەی وێرانی بکات، ھەر بۆیەش لەئێستادا بەبەردەوامی خەڵک رادەکات وباس لەوە دەکەن حەشدی شەعبی دێت وسەریان دەبڕێت و دەستدرێژیان دەكاتە سەر، بۆیە پێیان خۆش نییە بەشدار بن.
ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە: پێویستە پەلە لەرزگارکردنی حەویجە بکرێت، ئەگەر رزگار نەکرێت مەترسی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لەکەرکوک ھەر دەمینێت، بۆیە چەند پەلەی لێ بکرێت باشتر دەبێت.
xandan -
