رۆناڵدۆ جارێکی تر پێش مێسی کەوتەوە

رۆناڵدۆ جارێکی تر پێش مێسی کەوتەوە
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ساڵی 2016 زۆرترین داهاتی ماددی هەبووەو پلەی یەکەمی گرتووە بەبڕی 88.3 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری فۆربس ئەستێرە پرتوگالییەکە لە ساڵی 2016دا بڕی 88.3 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە، لەبەرانبەردا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی کەتەلۆنییەکان بڕی 81.2 ملیۆن دۆلار داهاتی بووەو پلەی دووەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

رۆناڵدۆ بۆ دووەم ساڵە لەسەر یەک دەبێتە یەکەم یاریزان کە زۆرترین رێژەی داهاتی هەبووە بەراورد بە یاریزنەکانی تر لەسەرجەم وەرزشەکانی جیهاندا.

لەدوای ئەوانیش ئەستێرەی باسکەی ئەمریکی لیبرۆن جەیمس بڕی 77.4 ملیۆن دۆلار داهاتی بووەو پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەی گرتووە، لە پلەی چوارەمیش رۆجیە فیدرێری ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی بڕی 68 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە لە 2016دا.

لەنێو لیستەکەدا بڕی داهات بە جونیەی ئیستەرلینی خەمڵێنراوە
xandan -
Top