پارتی و یەکێتی لایەنەکان ڕازی دەکەن

 پارتی و یەکێتی لایەنەکان ڕازی دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "لەگەڵ بەغدا لەسەر دوو تەوەر گفتوگۆ دەکرێت و دواتر دەرئەنجامەکەی بە خەڵکی کوردستان دەدرێت".

د. عەرەفات کەرەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا، بەڵام دەبێت شاندەکە بەهێز بێت، یەکێتی و پارتی هاوڕان و هەوڵ دەدەن لایەنەکانی دیکەش ڕازی بکەن، بۆ ئەوەی شاندێکی سیاسیی فراوان بێت”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “شاندەکە سیاسی دەبێت و لەگەڵ بەغدا لەسەر دوو تەوەرەی سەرەکی گفتوگۆ دەکەن، یەکەم، دەبێت ئێمەی کورد وەڵامێکی ڕاست وەربگرین یان دەبێت شەراکەتی ڕاستەقینە بچەسپێت لە عێراقدا و کوردستان ببێتە هاوبەشی بەغدا و ڕێککەوین، دووەمیش، ئەگەر ڕێک نەکەویت، بەخەڵکی کوردستان بڵێن کە بەغدا نایەوێت ڕێککەوێت و دەبێت بیر لە داهاتووی خۆمان بکەینەوە".














باسنیوز














باسنیوز
Top