سۆران.. نزیكەی پێنج مانگە مامۆستایان پارەی وانەبێژییان پێ نەدراوە

 سۆران.. نزیكەی پێنج مانگە مامۆستایان پارەی وانەبێژییان پێ نەدراوە
نزیكەی پێنج مانگە مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەكانی سۆران، پارەی وانەبێژییان پێ نەدراوە و سەرپەرشتیاری پەروەدەی یەكەی ئێداریی دەڤەرەكەش زانیاری دەخاتەڕوو.

شێخ عومەر، سەرپەرشتیاری یەكەمی کارگێڕیی پەروەردەكانی سۆران، مێرگەسۆر، ڕواندز، چۆمان، ڕایگەیاند، بۆ پڕكردنەوەی وانەكانی قوتابخانەكان، پەنامان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بردووە، بەمەش ژمارەیەكی زۆری وانەبێژ لە سنووری ئەو پەروەردانە هەن، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە چەند مانگێكە مامۆستایان پارەی وانەبێژییان پێ نەدراوە، بەمەش پارەكە لەسەر یەك كەڵەكە بووە و بەردەوامیش مامۆستایان داواكاری لەو ڕووەوە پێشكەش دەكەن".

سەرپەرشتیاری پەروەردەكانی دەڤەری سۆران، گوتیشی "هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی پارەی وانەبێژی مامۆستایان و بەردەوامن و لەگەڵ لایەنی پەیوەندار باسمان كردووە، هەروەها نوسراومان بۆ بانكەكان و گومرگەكانیش كردووە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو مافەی بۆ مامۆستایان بگێڕینەوە."












باسنیوز
Top