حزبی سۆسیالیست و یەکێتی کۆبوونەوە

 حزبی سۆسیالیست و یەکێتی کۆبوونەوە
کارگێری مەکتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتیی کوردستان، ئاماژە بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەی حزبەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکە باسی زۆر پرس کراوە".

ئه‌مڕۆ شەممە (4/2/2017) وه‌فدی حزبی سۆسیالیست به‌ سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد له‌ شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ پێشوازی لێكرا، دواتر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

لەمبارەیەوە، حاکم ڕزگار ڕەئوف، کارگیری مەکتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “لە کۆوبونەوەکە باسی گرفتەکانی ناو هەرێمی کوردستان کراوە، چۆنیەتی چارەسەری گرفتەکان و بابەتی گرفتەکانی هەولێر و بەغدا و باری بژێویی ژیانی خەڵک و قەیرانی دارایی و پرسی کۆتایی شەڕی داعش و ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستان و خۆ ئامادەکردن بۆ دوای شەڕی داعش”.

ڕوونیشی کردەوە: "لە کۆبوونەوەکە پرسی پەیوەندی سۆسیالیست و یەکێتی نیشنیمانی کوردستان باس کراوە".














باسنیوز
Top