عەممار حەکیم و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەولێر

عەممار حەکیم و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەولێر
شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم گەیشتە هەولێر و، بڕیارە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی کوردستان کۆببێتەوە.

شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەی شاندەکە، فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەجێندای کۆبوونەوەکە کراوە دەبێت و رەنگە باسی دۆخی موسڵ لەدوای داعش بکرێت، ئایندەی کوردستانیش یەکێک دەبێت لە ئەگەرەکان کە رەنگە باسی لێوە بکرێت".
Top