فواد مەعسوم لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوویەوە
کەمێک پێش ئێستا، فواد مەعسوم، لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبووەوە و ئەجێندای کۆبوونەوەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخرێتە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەردانی شاندێكی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا تاوتوێ دەکرێت کە بڕیارە شاندێكی لایەنە سیاسییەكان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوولا سەردانی بەغدا بكەن و یەكێك لە تەوەرەكانیش سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان دەبێت.
باسنیوز
