عەممار حەکیم بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەكەی سەردانی ھەولێر دەكات

 عەممار حەکیم بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەكەی سەردانی ھەولێر دەكات
عەممار حەکیم بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس لە نێویاندا، پڕۆژەی "رێککەوتنی سیاسی" نێو لایەنە عێراقییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ عەممار حەکیم، سەرکردەی باڵای ئەنجوومەنی ئیسلامی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان. لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێی پڕۆژەی "رێککەوتنی سیاسی" نێو لایەنە عێراقییەکان دەکەن.

بەم دواییە عەممار حەکیم، پڕۆژەیەکی بۆ ئاشتبوونەوە و لێکنزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق خستووەتە نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ئەمجارەش لەگەڵ کورد تاوتوێی ئەو پڕۆژەیە دەکات.









K24
Top