به وێنه.. وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا له به‌نداوی مووسڵه
پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هۆشدارییان له داڕمانی ئه‌و به‌نداوه دابوو و ئاماژه‌یان به مه‌ترسییه‌كانی داڕووخانی به‌نداوه‌كه كردبوو، له ئه‌گه‌ری داڕمانیشی، مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی زیاتر له ملیۆنێك و 5 سه‌د هه‌زار كه‌س هه‌بوو.
ئێستا ئه‌و كۆمپانیا ئیتاڵییه سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌یه و كار له‌سه‌ر چاككردنی كه‌لێنه‌كانی به‌نداوه‌كه ده‌كات و رێگری له دزه‌كردنی ئاو بۆ ژێر بناغه‌ی به‌نداوه‌كه ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش، دڵنیایی له ره‌وشی به‌نداوه‌كه داوه و رایگه‌یاندووه، كه مه‌ترسی داڕمانی به‌نداوه‌كه نه‌ماوه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆنتڕۆڵكرا، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێندرا و تا ئێستاش له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی پێشمه‌رگه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئیتاڵی پارێزگاری لێده‌كرێت.
ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش، نزیكه‌ی 500 سه‌رباز و راوێژكاری سه‌ربازی له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه ئه‌ركیان مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییه به هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
k24-
