فەرماندەیەکی بالای پێشمەرگە کۆچی دوایکرد

فەرماندەیەکی بالای پێشمەرگە کۆچی دوایکرد
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 3\2\2017، فەرماندە وەحید کۆڤلی، فەرماندەی دژە تیرۆری دهۆک کۆچی دوایی کرد.

پێشتر بەهۆی جەڵتەی مێشک، فەرماندە وەحید کۆڤلی، فەرماندەی دژە تیرۆری دهۆک، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک کراوە و دواتر بەهۆی ناجێگیریی باری تەندرووستی، کۆچی دوایی کردووە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا تەرمی ئەو فەرماندەیە لە پزیشکی دادوەریی پارێزگای دهۆکە و دواتر بە ئامادەبوونی خەڵکی پارێزگاکە، بەخاک دەسپێردرێت.

وەحید کۆڤلی، یەکێکبوو لە دیارترین فەرماندەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دهۆک کە بە داعش بەزێن و سەرکەوتنەکانی بەرامبەر بە ڕێکخراوی توندڕەوی داعش ناسراو بووە.
payamner-
Top