فەرماندەیەکی بالای پێشمەرگە کۆچی دوایکرد
پێشتر بەهۆی جەڵتەی مێشک، فەرماندە وەحید کۆڤلی، فەرماندەی دژە تیرۆری دهۆک، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک کراوە و دواتر بەهۆی ناجێگیریی باری تەندرووستی، کۆچی دوایی کردووە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا تەرمی ئەو فەرماندەیە لە پزیشکی دادوەریی پارێزگای دهۆکە و دواتر بە ئامادەبوونی خەڵکی پارێزگاکە، بەخاک دەسپێردرێت.
وەحید کۆڤلی، یەکێکبوو لە دیارترین فەرماندەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دهۆک کە بە داعش بەزێن و سەرکەوتنەکانی بەرامبەر بە ڕێکخراوی توندڕەوی داعش ناسراو بووە.
payamner-
