ترامپ بژاری سه‌ربازی به‌رانبه‌ر به ئێران به‌دوور نازانێ
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌دا كه داخۆ بیر له بژاری سه‌ربازی كراوه‌ته‌وه، (دۆناڵد ترامپ) گوتی ''هیچ بژارێك به‌دوور نازانین.'' سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م لێدوانه‌ی له دیداریدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كۆمپانیای (هارلی دێڤیدسۆن) دا، كه دوادیداری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی بوو.
پێشتر سه‌رۆكی نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران(عه‌لی ئه‌كبه‌رولایه‌تی) جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رگریكردن له خۆی میۆڵه‌ت له هیچ وڵاتێك وه‌رناگرێ، به‌ڵێنیشی دا كه چالاكییه‌كانیان له بواری به‌رگریدا درێژه پێده‌ده، ئه‌م لێدوانه‌ی (ئه‌كبه‌رولایه‌تی) له وه‌ڵامی (مایكڵ فلین) راوێژكاری (ترامپ) بوو بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
(عه‌لی ئه‌كبه‌رولایه‌تی) ده‌ڵێ ''ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه‌سێكی بێئه‌زموون وا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له ئێران ده‌كا''، گوتیشی ''(ترامپ) به تێپه‌ڕبوونی كات و به هۆی ئه‌م لێدوانه بێمانایانه‌ی دژ به ئێران، ته‌نیا زیان به ڕاستگۆیی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ له به‌رانبه‌ر ڕای گشتیدا.''
kdp-
