بانكی ناوه‌ندی بۆ هه‌ولێر و سلێمانییش لقی لێ ده‌بێته‌وه
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "لقی بانكی ناوه‌ندی عێراق چه‌ندین ساڵه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام دوای 2014 و تێكچوونی نێوانی هه‌رێم و به‌غدا، وه‌زاره‌تی داراییی عێراق پێوه‌ندی و سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ردوو لقه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پچڕاندووه، ئینجا له دواسه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدادا دانوستانیان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لقی بانكی ناوه‌ندی كردووه، هه‌ڵبه‌ت به‌غدا ده‌یه‌ویست هه‌موو ده‌سته‌ڵاته‌كانی بانكی ناوه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست ئه‌واندا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی دواخرا؛ له‌و كۆنفڕانسه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكاییدا كه له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له شاری دهۆك به‌سترا، شاندێكی عێراق هاتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووته‌نه رێككه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له هه‌ولێر و سلێمانی.''
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئابووری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌كرێنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئێستا و به‌گوێره‌ی دواڕێككه‌وتنه‌كه، ده‌سته‌ڵات و كۆنتڕۆڵی هه‌ردوو لقی بانكی ناوه‌ندی له ده‌ست حكوومه‌تی عێراقدا ده‌بێت، واتا ئیداره‌دانی هه‌ردوو لقی بانكی ناوه‌ندی له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندیدا ده‌بێت، وه‌ك لقه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.''
وه‌ك (نه‌جیبه نه‌جیب) ده‌ڵێ، كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی چه‌ند سوودێكی هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته هۆی ئاسانكاریی زۆر له هێنانی پاره له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆنموونه پاره‌ی جووتیاران كاتێك خه‌رج ده‌كرێت له‌به‌ر نه‌بوونی بانكی ناوه‌ندی زۆری ده‌وێت تا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌كاتی هه‌بوونی لقی بانكی ناوه‌ندیدا له هه‌مان رۆژدا جووتیاران پاره‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها كاتێك وڵاتانی بیانی لقی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر لقی بانكی ناوه‌ندی هه‌بێت ئه‌وها زیاتر گه‌ره‌نتی ده‌بێت.
یه‌كێك له سووده‌كانی دیكه‌ی بانكی ناوه‌ندی به گوته‌ی (نه‌جیبه نه‌جیب)، چی دی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دۆلار به نرخی بازاڕی ڕه‌ش ناكڕێت، به پێچه‌وانه‌وه به هه‌بوونی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وا دۆلار به نرخی بانك ده‌كڕدرێت كه ئێستا به 1200 دیناره له بانك، هه‌روه‌ها بۆ سوودمه‌ندبوون له پێدانی قه‌رزی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی، بانكی ناوه‌ندی ئاسانكاری زۆر ده‌كات بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر لێی بێبه‌ش بوونه و، له‌مه‌ودوا ده‌توانن له‌و قه‌رزانه سوودمه‌ند بن.
kdp-
