له كه‌ركووك پێنج تیرۆریست ده‌ستگیر كران
عه‌مید(سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنیندا، ئه‌م بهیانىی هه‌ینییه، هێزه‌كانمان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بهرێوبهرایهتیى هه‌واڵگرى و پۆلیسى تازه، له‌نێو شارى كه‌ركووك، پاش وه‌رگرتنی زانیاریی دروست، پێنج تیرۆریستى داعش ده‌ستگیر بكه‌ین، ئه‌وان به‌پێى به‌پێى مادده‌ى (4)ـى تیرۆر له دادگاى شارى كه‌ركووك داواكراو بوون.''
به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك گوتیشی: "هه‌ر له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ئه‌مڕۆماندا توانیمان چوار گومانلێكراویش ده‌ستگیر بكه‌ین.
kdp-
