پرسی پێشمهرگهی ڕۆژ لهگهڵ ئیدارهی ترامپدا دهخرێته بهر باسهوه
(مەرڤان بادینی) چاودێری سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''هەموو خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە چاوێکی بەرز و ڕێزەوە سەیری پێشمەرگەی ڕۆژ دەکەن، چونکە ئەوان خەباتیان کردووە، ڕێبازێکی پیرۆزی پێشمەرگایەتییان هەڵبژاردووە، شانبەشانی براکانیان لە باشووری کوردستان لە سەنگەردان، بۆیە خەڵکی ڕۆژئاوا چاوەڕوانن بە خێراترین کات پێشمەرگە دەربازی ڕۆژئاوای کوردستان ببێت.''
به باوهڕی ئهو چاودێره، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی خواستی زۆری هەیە پێشمەرگە ڕۆژ بتوانن داهاتووی ناوچەکە بپارێزن، هاوکات باس لەوە دەکرێت ئیدارەی تازەی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی (دۆناڵد تڕامپ)، وهك زەرورەت پێشمەرگەی ڕۆژئاوا وەک هێزێکی ئامادە و مەیدانی لە داهاتووی ڕۆژئاوادا ڕۆڵی هەبێت و ئەرکیان پێ بسپێرێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی لە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا لە بازنهیەکی فراوان خۆی دەبینێتەوە.
(مەرڤان بادینی) هاوكات دهلێ، گرینگە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، چونکە مەشقی نێودەوڵەتی و لەژێر سەرپەرشتیی کەسانی پسپۆڕی سەربازی مەشقیان پێ کراوە.
پێوهست به سهردانی شاندی ئهنهكهسه بۆ ئهمهریكا، (سعوود مەلا) سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان-سورریایه راگەیاند "داوا کرابوو کە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا سەردانی ئەمەریکا بکات و، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رەزامەندیی داوە بۆ ئەوەی ئەو سەردانە ئەنجام بدرێت و بڕیارە لە کۆتاییی ئەم مانگەدا سەردانەکە ئەنجام بدرێت.
(سعوود مەلا) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ڵاتەدا لەبارەی مافەکانی گەلی کورد لە سووریا دهبێت و چیی پێویستە بۆ کورد بکرێت، ئینجا لە داوا ئەمەریکا دەکرێت ھاوکاریی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بکات.
سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان سووریا نهیشاردهوه كه، بڕیارەکەی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بووهتە بەربەست لەبەردەم سەردانی ئەو شاندە کە گەشتکردنی لە حەوت وڵات قەدەغە کردووە و گوتی، ''لە ھەوڵی ئەوەداین ئەوکێشەیە چارە بکەین و سەردانەکە لەکاتی خۆی ئەنجام بدرێت.''
هاوکات (سەعید عومەر) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا كه هاوكات ئەندامی سەرکردایەتیی (ئەنەکەسە)یه، دهڵێ، چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمهریکا دەبینن، لەوێ پرسی چوونی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا تاوتوو دەکرێت.
(سەعید عومەر) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئەوەشی خستەڕوو، ''بەشێکی زۆری خەڵک ڕۆژانە پەیوەندیمان پێوە دەکەن بۆ چوونە ناو پێشمەرگەی ڕۆژ و، تا ئیستا وەرگرتن و ناونووسینی خەڵک بۆ لەشکری ڕۆژ بەردەوامە."
kdp-
