كه‌مال یه‌ڵدا: كریستیانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بێ گه‌ره‌نتی ناگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان
(كه‌مال یه‌ڵدا) نوێنه‌ری كرستیانه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند "هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ئازاد كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی وێرانكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشه‌وه، هیچ پلانێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره كریستیانه‌كان نییه، چونكه ناوچه‌كه بووه‌ته سه‌ربازگه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییش هاتوونه‌ته ناوچه‌كه، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌سیحی بگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كانیان، پێویسته گه‌ره‌نتی هه‌بێت كاره‌ساتی رابردوو دووباره نه‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا هاتووه، به ده‌ستی ئه‌و عه‌ره‌بانه بووه كه گونده‌كانیان ده‌كه‌وێته سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌واوه.''
وه‌ك (كه‌مال یه‌ڵدا) ده‌ڵێ، هه‌ندێ پاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه كریستیاننشینه‌كان كۆ كراوه‌ته‌وه و ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانی وه‌ك كۆمه‌ك به‌خشراوه، به‌ڵام پاره‌كه به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌موو شوێنه‌كان ناكات، ته‌نیا به‌شی خاوێنكردنه‌وه‌ی نێو شاره‌كان و دامه‌زراندنی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌ته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ست كراوه به خاوێنكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی، وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردنی عێراقیش پاره‌یه‌كی ته‌رخان كردووه بۆ ناوچه‌كه و تیمه‌كان كه‌وتوونه‌ته كار و رۆژانه كاری تێدا ده‌كرێت، چونكه به‌شێوه‌یه‌ك وێران كراوه ئه‌سته‌مه به‌و ئاسانییه ئاسه‌واری كاولكارییه‌كه بسڕێته‌وه.
KDP
