لە سلێمانی و هەڵەبجە سۆپا بۆ هه‌زاران خێزانی ئاوارە دابینكرا

لە سلێمانی و هەڵەبجە سۆپا بۆ هه‌زاران خێزانی ئاوارە دابینكرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی دەوڵەتی کوێت بەمەبەستی یارمەتیدانی ئاوارەکان لە وەرزی زستاندا سۆپای بۆ ٣٨١٦ خێزانی ئاوارەی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە دابینکرد.

رێکەوتی ١/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی دەوڵەتی کوێت و لەکەشێکی ساردی بەفراویدا هەڵمەتێکی خێرخوازیی بەرفراوانی لە سلێمانی و هەڵەبجە بەرێوەبرد.

لە هەڵمەتەکەدا هاوکاری و ئامێری گەرمکەرەوە بۆ ٣٨١٦ خێزانی ئاوارە دابەشکرا. هەر لەهەمان رۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتی هاوشێوەدا لە شاری کەرکووک نزیکەی ٣٥٠٠ سۆپاو بەتانیان بۆ خێزانە ئاوارەکانی نیشتەجێی ئەو سنوورە دابەشکرد.
payamner -
Top