ورده‌كاریی گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی پارتی.. ئه‌م لقانه كه‌مده‌كرێنه‌وه
پارتی بۆئه‌وه‌ی له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه به به‌هێزی بمێنێته‌وه، ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری ته‌واو له هه‌یكه‌لیه‌ت و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ی بكات، ئێستا بارزانی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ڕاپۆرتی ئه‌و 7 لیژنه‌یه كه پێشتر پێكهێنرابوو، ئه‌م كادیره‌ی پارتی‌یش چاوی له‌وه‌یه گۆڕانكاری ڕیشهيی له نێو پارته‌كه‌یدا بكرێت.
بڕیاره پارتی لقی 20، 23، 26 هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، سنووری لقی 19 بگۆڕیت، بۆ هه‌موو به‌رپرسی لقێك، چه‌ند كه‌سێك به‌ربژێرن، مه‌رج نییه كه‌سه‌كان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بن، وته‌بێژی پارتیش ده‌ڵێت، دیراسه‌ی وردمان بۆ هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان كردووه.
هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ده‌كرێن، تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراون، بڕیاری كۆتای له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ده‌رێت، دواتر پێشكه‌شی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیش ده‌ڵێت، ڕه‌نگه سه‌رجه‌م به‌رپرسی لقه‌كان بگۆڕدرێن، جگه‌له‌مه پرۆسه‌ی لێ پرسینه‌وه له موڵك و ماڵی به‌رپرسه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
نزیكه‌ی ساڵێكه بارزانی چه‌ند بڕیارێكی چاكسازی هه‌م بۆ پارته‌كه‌ی و هه‌میش بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه، تا ئێستا له هه‌ردوولا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و بارزانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌و لیژنانه بكات كه بۆ چاكسازی پێكهێنراون.
k24-
