هاوكارییه‌كانی درێژه‌یان ده‌بێ.. ئه‌ڵمانیا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا باس له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2-2-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (گێرد موله‌ر) وه‌زیری هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا و (كلۆدیا رۆس) سه‌رۆكی پارتی سه‌وز و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه سه‌ره‌ڕای بارودۆخێكی سه‌خت، توانیویانه ڕووبه‌ڕووی زۆر كێشه‌ی گه‌وره ببنه‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی تیرۆر و قه‌یرانی دارایی و باوه‌شكردنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.
شاندی ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌شیان به‌رز نرخاند كه به‌م دواییه له نێوان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراقدا له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵدا هه‌یه و، به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌شیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌و هاوكارییه مرۆییه‌ی پێشكه‌ش به عیراقی ده‌كه‌ن، پشكی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی باب و باپیرانی خۆیان، به‌تایبه‌تی ئاواره ئێزدییه‌كان، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگیی پێویست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی فیدراڵ‌دا ده‌كه‌ن و به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگهای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات.
(گێرد موله‌ر) جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، له كۆنفرانسی داهاتووی هاوكاریی مرۆیی كه له فۆكس ده‌به‌سترێت، ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ده‌ورووژێنن و پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌كاریی خۆی بكات.
kdp-
