بۆسەلی: پەكەكە دەستی لەگەڵ عەرەبدا تێكەڵ كردووە.. دژایەتیی خەڵكی شنگال دەكەن

بۆسەلی: پەكەكە دەستی لەگەڵ عەرەبدا تێكەڵ كردووە.. دژایەتیی خەڵكی شنگال دەكەن
جێگری فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، پەكەكە لە شنگال كێشەیەكی زۆری بۆ خەڵك و ئیدارەی ناوچەكە دروست كردووە، دەستی لەگەڵ هەندێك خەڵكی عەرەبدا تێكەڵ كردووە و دژایەتیی خەڵكی شنگال دەكەن و ئەو خەڵكە ئازار دەدەن.

عەمید (سمێ بۆسەلی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەر شوێنێك خاكی كوردستان بێت لە دەستی تیرۆریستان ڕزگاری دەكەین و دەیگەڕێنینەوە باوەشی كوردستان، 5 كۆمەڵگە لە سنووری شنگال ماون ئازاد بكرێن، پلان دانراوە و دەمانەوێت ئەو شوێنانەیش بە كەمترین زیان ئازاد بكەینەوە و گەورەترین زیانیش لە تیرۆریستان بدەین".

(بۆسەلی) گوتیشی: "پەكەكە لە شنگال كێشەیەكی زۆری بۆ خەڵك دروست كردووە، هەتا بەربەست دەخەنە بەردەم ئیدارەی ناوچەكە، دەستی دەرەكی لە پشت مانەوەی پەكەكەیە لە شنگال، بە تایبەتی دەستی لەگەڵ ئەو عەرەبانەدا تێكەڵ كردووە كە دژایەتیی خەڵكی شنگال دەكەن و كە ئەوان هۆكاری ئەو كارەساتە بوون، پێویستە هەرچی زووە پەكەكە بە برایەتی و دڵخۆشی ناوچەكە چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی كە لێوەی هاتوونە".
kdp-
Top