بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەونتی هەڵەبجە دەستی لەکار کێشایەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەونتی هەڵەبجە دەستی لەکار کێشایەوە
بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانه‌ی فریاکەوتنی هەڵەبجە دەستی لەکار کێشایەوە، هۆکارەکەشی بۆ دەستتێوەردانی بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە کاروباریان و چارەنەکردنی کێشەکانیان دەگەڕێنێتەوە.

گۆران سەعید) بەڕێوەبەری دەستلەکاركێشاوه‌ی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، "لەبەر چەند هۆکارێک دەستم لەکار کێشاوەتەوە کە گرینگتریان نەبوونی پزیشک و دەستتێوەردانی بەردەوامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجەیه‌ کە هەمیشە من رەتم دەکردەوە کە دەست بخاتە کاروبارمانەوە، بۆیە کارگەیشتە دەستلەکارکێشانەوەم.''

دەشڵێ، ''ماوەی چوا رۆژە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە پزیشکی نییە و کەسیش خۆی لێ ناکا بە خاوەن و، بەدەم داواکارییەکانمانەوە بێ، ئیدی بوونم و نەبوونم لەو پۆستە وەک یەک وایە.''

ئاماژەیشی دا، ''دەبوو چاوەڕێی سلێمانی بکەین تا پزیشکمان بۆ بێت، مانگی دووجار پزیشکەکانیان دەگۆڕین، هەمیشە داوامان بوو کە پزیشکی جێگیرمان بۆ دابنێن، کەچی نەیان کرد.''
kdp-
Top