موسەننا ئەمین: گرینگە پارتی لە کۆبوونەوەی دابێ، پڕۆژەکەی بخاتە ڕوو
(موسەننا ئەمین)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''چەند مانگێک تێپەڕیوە بەسەر پەیامەکەی (بارزانی)دا کە داوای کردبوو حزبەکان پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی رێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسیی کوردستان بدۆزرێتەوە، بۆیە گرینگە خولێكی دیکەی گفتوگۆکان دەست پێبکاتەوە، چونکە ئەوەی کراوە تەنیا وەرگرتنی بۆچوونی حزبەکان بووە.''
دەشڵێ: "هیوادارین لە کۆبوونەوەی داهاتووی حزبەکان بڕیار لە چارەی گرفتەکان بدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، وەک یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشوازییان لە پەیامەکەی (بارزانی) کردووە، هەروەک چۆن سەرجەم حزبەکانی کوردستان بەدەنگ پەیامەکەی بارزانییەوە هاتوون و، گرینگە پارتی لە کۆبوونەوەی دابێ، پڕۆژەکەی بخاتەڕوو و لەگەڵ حزبەکاندا باس لە رێگاچارەی کۆتاییی کێشەکان بکرێتەوە".
kdp-
