2880 ئێزدی لە رێگای نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتەوە رزگار كراون

 2880 ئێزدی لە رێگای نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتەوە رزگار كراون
بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە پارێزگای دهۆك بە وەكالەت دەڵێت، تا ئێستا 2880 كوردی ئێزدی لە رێگای نووسینگەی كاروباری رفێندراوەكان لە پارێزگایی دهۆك كە سەر بە نووسینەگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمە، لە دەستی داعش رزگار كراون.

(عیدان شێخ كالۆ)، رایگەیاند، تا ئێستا 2880 كوردی ئێزدی لە رێگای نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتەوە رزگار كراون، بەڵام هەندێك كەس و لایەنی سیاسی رزگاركردنی ئەم كەسانە بە سیاسی دەكەن و بە دەستكەوت بۆ خۆیان هەژماری دەكەن، وەلێ بۆ خەڵك و جیهان ئاشكرایە ئێمە بە بەڵگەوە ئەم هاووڵاتییە ئێزدیانە رزگار دەكەین تا دەگەنە ناو خێزانەكانیان".

(كالۆ)، دەشڵێ: "هەر لە دوای رزگاركردنیش، ئەگەر ئەو كەسانە پێویستیان بە چارەسەر هەبێت، لە رێگە نووسینگەی كاروباری رفێنراوەكان كە سەر بە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتە، چارەسەریان بۆ دەكرێت، ئەگەر ئەم نووسینگەیەیش نەبووایە ئەم هەموو كەسانە رزگار نەدەكران".







KDP
Top