بەرپرسێکی حەشدی شەعبی: بوونی پەکەکە لە شنگال نایاساییە

بەرپرسێکی حەشدی شەعبی: بوونی پەکەکە لە شنگال نایاساییە
بەرپرسێکی باڵا لە چەکدارانی حەشدی شەعبی مانەوەی پەکەکە لە ناوچەی شنگال بە نایاسایی لەقەڵەم دەدات.

"الجورنال نیوز" لێدوانێکی "ئەحمەد ئەسەدی" وتەبێژ بەناوی حەشدی شەعبی بڵاو کردەوە، کە لە لێدوانێکی میدیاییدا ڕایگەیاندووە: دەستووری وڵات ڕێگە نادات عێراق زیان بەھیچ وڵاتێکی دراوسێی بگەیەنێت و بوونی پەکەکە نایاساییە لە شنگال، ھەربۆیە پێویستە حکومەت لەڕێگەی یاساییەوە کار لەسەر دەرکردنی پەکەکە بکات لە ناوچەی شنگال.

ھەروەھا ئەو بەرپرسەی حەشد ڕوونیکردۆتەوە کە مەرج نییە ھەموو یەکەکانی حەشدی عەشائیری بەپێی یاسا و بەپێی ڕێکخستنەکان پەیوەندییان بە حەشدی شەعبییەوە بێت.






ZNA

Top