حەشدی شەعبی لە موسڵ ماڵی ھاوڵاتییان تاڵان دەکەن
ڕۆژنامەی القدس العربی لە زاری چدەند شایەدحاڵێکەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ھێزەکانی عێراق لە ناوچە و گەڕەکەکانی ناوشاری موسڵ، ھێزە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی دەستدەگرن بەسەر ماڵ و موڵکی تایبەتی و گشتیی ھاووڵاتییاندا، ھەروەھا بەتاڵانبردنی کەلوپەل و سامانی خەلک و ئەم بەتاڵانبردنە کارگەکانی ناوچەی پیشەسازی و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیشی گرتۆتەوە، ئەمە سەرباری شکاندنی دەرگای خانووی ھاووڵاتییان لە چەندین گەڕەکی جیاوازی ناوشاری موسڵ.
ZNA
