ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، خاتوو پینۆتی خۆشحاڵی به سێیه‌م سه‌ردانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و به‌رگرییه‌ی كه له دژی تیرۆر كردوویانه و بۆته جێگای ڕێز و پێزانینی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشی بۆ پێشمه‌رگه له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاریی سه‌ربازی و چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه برینداره‌كانه‌وه، نیشان دا.
وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا ئاستی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیای به‌رز نرخاند و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیشی دووپات كرده‌وه. خستنه‌ڕووی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ بنكه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پسپۆڕانی سه‌ربازیی ئیتاڵی و پێشمه‌رگه و هاوكاریی وڵاته‌كه‌یان له پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵدا و دوورخستنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك، به‌شێكی دیكه‌ی ئاخاوتنی به‌ڕێزیان بوو.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و حكوومه‌تی ئیتاڵیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌ی له سه‌ره‌تای هێرش و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیاشی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هیوای خواست دوای ڕزگاركردنی ناوچه‌كه له تیرۆر، ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام بێت.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و بنه‌بڕكردنی تیرۆر ئێستا هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی فیدرالدا هه‌یه، به‌ڵام له بواری سیاسی و بواره‌كانی دیكه‌دا تا ئێستا به‌ره‌وپێشچوون وا نه‌بووه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ ده‌ربڕی.
له‌مباره‌یه‌وه شاندی میوان دڵخۆشیی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و هیوایان خواست له بواره‌كانی دیكه‌شدا هه‌ماهه‌نگیی هه‌بێت و كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو
ZNA
