باشووری کوردستان ساردترین شەوی بەڕێكرد

باشووری کوردستان ساردترین شەوی بەڕێكرد
چەند رۆژێكە شەپۆلێکی بەفر و سەرما رووی لە کوردستان کردووە، بەجۆرێک شەوی رابردوو لە سەرجەم ناوچەکانی باشووری کوردستان پلەكانی گەرما لەژێر سفری سەدی بوونە و، ساردترین شوێنیش گەیشتووەتە 16 پلە ژێر سفر و 12 ساڵە سەرمای وا تۆمارنەكراوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند "پلەكانی گەرما لە باشووری کوردستان زۆر دابەزیون، بەجۆرێک لە حاجی ئۆمەران کە ساردترین شوێنی هەرێمی کوردستان و عێراقە، پلەی گەرمی لە 24 کاژێری رابردوودا 16پلە ژێر سفری سەدی بووە و، لە ساڵی 2005ـەوە پلەی گەرمای هاوشێوە لەو ناوچەیە تۆمار نەکراوە".

بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا نزمترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەوشێوەیە بووە:

هەولێر: 3.2 پلە ژێر سفر
سلێمانی: 5.9 پلە ژێر سفر
دهۆک: 4 پلە ژێر سفر
هەڵەبجە: 2 پلە ژێر سفر
کەلار: 2 پلە ژێر سفر
هەڵشۆ: 10 پلە ژێر سفر
حاجی ئۆمەران: 16 پلە ژێر سفر
چۆمان: 13 پلە ژێر سفر
سۆران: 7 پلە ژێر سفر
کانی ماسی: 13 پلە ژێر سفر
ئاکرێ: 5 پلە ژێر سفر
بارزان: 7 پلە ژێر سفر
ئامێدی: 9 پلە ژێر سفر




رووداو
Top