وە‌زیرى په‌روه‌رده: به‌شدارى لە هه‌ڵمه‌تى پاكڕاگرتنى قوتابخانه‌كانى پاڕێزگاى هه‌ولێرى كرد
له‌م هه‌ڵمه‌تدا كه له‌یه‌ك كات و له هه‌موو قوتابخانەكانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌رێوه چوو، وه‌زیرى په‌روه‌رده له قوتابخانه‌ى ئاماده‌یى (ئاڵا) له شارى هه‌ولێر و پاش پاکكردنه‌وه‌ى هۆڵى قوتابخانه‌كه گوتى;ئەم هەڵمەتە ڕه‌مزێكە بۆ پاكوخاوینی و باش ڕاگرتنى ژینگەى قوتابخانه، بۆیە به‌شداریكردنى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه به‌توانایه پێداگریکردنە له‌سەر په‌روه‌رده‌یەکى تەندرووست و فێرکردنى قوتابیان لە پاكوخاوین ڕاگرتنى قوتابخانه‌كان.
هه‌ڵمه‌تى ئەمڕۆى مامۆستایان و قوتابیان خوێندكاران له سه‌رانسه‌رى پارێزگاى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، جێگاى ده‌ستخۆشییه و زۆر گرنگه، هەر بۆیە لیره‌وه داوا ده‌كه‌م له سه‌رجه‌م كارگێڕى قوتابخانه‌كان به تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایان کە له‌گه‌ڵ قوتابییەکانیاندا، مانگانه چه‌ند جارێك ژینگه‌ى قوتابخانه‌كه‌یان پاك ڕابگرن، چونکە ئه‌وه خۆى له‌خۆىدا لایه‌نێکى په‌روه‌رده‌یى گرنگه و یه‌كێكه له ئه‌ركه گرنگه‌كان و به‌ها نیشتمانى و نه‌ته‌وییه‌كان لە کوردستان.
وە‌زیرى پەروەردە باسى لەوە کرد کە هەردەم له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ته‌كید لە گرنگى به‌ها نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى و مرۆییه‌كان دەکرێتەوزە و پێویسته منداڵانى خۆمان و قوتابیانى خۆمان ڕابنین كه چۆن بە پاكوخاوێنڕاگرتنى ژینگەى دەوروبەریان، كه‌سایه‌تیان دەردەکەوێت و گەشە دەکات و دروست دەبێت و وامان لێدەکەن کە تێبگەین بڕوابوون به‌و پرەنسیبانه، وڵاتەکەمان زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌بەن.
به‌شداریكرنمان ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌كى زۆر بچوكە تا کردەکە گه‌شتاندنى پێ بكرێت و لە گشت قوتابخانە و شوێنە گشتییەکانى هەرێمى کوردستان گشتگیر بكرێت و دەریبخەین کە مامۆستایان و قوتابیانمان میکانیزمى بەرەوپێشبردنى به‌ها جوانەکانى نیشتمانەکەمانن، چونكه گۆڕانكارى له كۆمه‌ڵگه دا ته‌نها له رێگاى په‌روه‌رده‌وە ده‌كرێت. كه‌واته پێویسته كۆمه‌ڵگا و په‌روه‌رده پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ بن و هاوكارى یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت گۆڕانكارى ڕیشەیی لە كۆمه‌ڵگەدا بهێنرێتە کایەوە.
پرسەکانى بەها ژینگەیی و هونه‌ری و نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییەکان، ئەو ڕەهەندانە بوون کە (د. پشتیوان سادق) لە وتەکەیدا و لە قوتابخانەى ئاڵاى کچان لە شارى هەولێر و لە نێو قوتابیان و مامۆستایان پێداگرى لەسەر کردەوە و دووبارەى کردەوە كه‌وا له‌سه‌ر كارگێڕیى قوتابخانه‌كان پێویسته هانى مامۆستا و قوتابییەکانیان بدەن بۆ پەرەسەندى خۆشه‌ویستى یەکترى و ئازادى و یه‌كتر قبوڵكردن و پێكه‌وه ژیان و پاكوخاوێنڕاگرتنى نیشتمانەکەمان.
پاشان وە‌زیرى پەروەردە دڵنیایی دایە قوتابی و مامۆستایان کە ئەم دۆخە ئابووری و سیاسییەى کە ئێستا لە هەرێم زاڵە، چاره‌سه‌ر دەبێت و تێدەپه‌ڕێت و مامۆستایانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه کە له ئاینده‌یەکى نێزیك‌دا قه‌یرانى دارایى و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م قوتابی و مامۆستایان ده‌خوازم و دووبارەى ده‌كه‌مه‌وه کە ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه‌ى پێمان بكرێت له خزمه‌تى ئه‌واندا دەیکەین و‌لاى ئێمه ئه‌ولەویەت یان چه‌قى بیرکردنەوە و کارکردنمان قوتابی و خوێندكار انن.
PAYAMNER-
