له‌به‌ر به‌فر بارین دوو ڕۆژ كرایه‌ پشووی فه‌رمی

له‌به‌ر به‌فر بارین دوو ڕۆژ كرایه‌ پشووی فه‌رمی
قایمقامی شەقڵاوە ئاشکرای کرد، بەهۆی بەفربارینەوە، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنوورەکەیان، پشووی فەرمی دەبێت.

جوان ڕەفیق فەتحوڵا، قایمقامی شەقڵاوە، بە باسنیوزی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەفرێکی زۆر لە شەقڵاوە باریوە و ڕێگاکان بەشێکیان گیراون، هەروەها زۆرێک لە مامۆستاکانیان لە سەنتەری پارێزگای هەولێرەوە دەچنە قوتابخانەکانی سنوورەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممەیان وەک پشووی فەرمی بۆ قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شەقڵاوە دیاری کردووە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەگەر بەفربارینەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا دەوامی فەرمانگەکانی دیکەش لە سنوورەکە ڕادەگرن
PAYAMNER-
Top