لهبهر بهفر بارین دوو ڕۆژ كرایه پشووی فهرمی
جوان ڕەفیق فەتحوڵا، قایمقامی شەقڵاوە، بە باسنیوزی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەفرێکی زۆر لە شەقڵاوە باریوە و ڕێگاکان بەشێکیان گیراون، هەروەها زۆرێک لە مامۆستاکانیان لە سەنتەری پارێزگای هەولێرەوە دەچنە قوتابخانەکانی سنوورەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممەیان وەک پشووی فەرمی بۆ قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شەقڵاوە دیاری کردووە.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەگەر بەفربارینەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا دەوامی فەرمانگەکانی دیکەش لە سنوورەکە ڕادەگرن
PAYAMNER-
