حزبە شیعیەکان نووسینگەکانیان لە ناوچە سوننەنشێنەکان دەکەنەوە

حزبە شیعیەکان نووسینگەکانیان لە ناوچە سوننەنشێنەکان دەکەنەوە
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر دوای ڕزگارکردنی ناوچە سوننەنشینەکان لەدەست داعش، حزبە شیعەکان بەتایبەت گروپە چەکدارەکان نووسینگەکانیان لەو ناوچانەدا دەکەنەوە لەوانە لە شاری فەللوجە بارەگایەکیان بەناوی "دەستەی حەشدی شەعبی" کراوەتەوە.



لەم بارەیەوەیەوە پەرلەمانتاری سوننە "جەمیلە ئەلعبێدی" بۆ مۆنیتۆر ڕایگەیاندووە، مەبەست لە کردنەوەی نووسینگەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە سوننەکاندا مەبەستێکی سیاسییە و دەیانەوێ جەماوەر کۆبکەنەوە لەو ناوچانەدا.



سەرچاوەکە بەپێی وتەی چەند شایەدحاڵێک ڕایگەیاندووە لە ئێستادا لە فەللوجە و ئەنبار وێنەی کەسایەتیە ئاینییەکانی شیعە مەزھەب دەبینرێن و ڕاشیگەیاندووە کە ئەوان کێشەیان لەگەڵ شیعە نییە، بەڵکو لەگەڵ سیاسییەکانیان کێشەیان ھەیە.



لەمبارەیەوە یوسف کلابی سەرکردەی حەشدی شەعبی بۆ سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە حەشدی شەعبی پێکھاتەیەکی یاسایی عێراقە و نوێنەرایەتی عێراقییەکان دەکات مەبەستیانە شەڕی تیرۆر بکەن.ئاماژەی بەوەشکردوە زۆربەی فەسیلەکانی چەکداری پێشتر سیاسی بوون و مافی خۆیانە لە کاری سیاسی بەردەوام بن.

PAYAMNER-
Top