گوتەبێژی حکومەتی هەرێم: بارودۆخی دارایی بووەتە رێگر لەبەردەم کردنەوەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم له ئەنقەره
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە کۆماری تورکیا ماوەی شەش مانگ دەبێت رەزامەندی نیشانداوە لەسەر کردنەوەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە بڕیارەکە راگیراوە و گوتی: "کردنەوەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لە کاتێکدابوو کە تورکیا زۆر بەگەرمیی سەیری ئەو پێشنیازەی ئێمەی نەدەکرد بەڵام بەرلە شەش مانگ، تورکیا رەزامەندی دەربڕی بەکردنەوەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە، بەڵام بەھۆی ئەو بارودۆخە داراییەی کە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە نەتوانراوە نوێنەرایەتییەکە بکرێتەوە، بەڵام بەگشتی بڕیاری کردنەوەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە ئەنقەرە ھەیە و تا ئێستاش کاتەکەی دیارینەکراوە".
PAYAMNER-
